عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران - وێنە؛ ئیرنا
عەباس عێراقچی:
ترەمپ مێزی دانوستانەکانی بۆردومان کرد
964+
شۆڕش قادری
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ مێزی دانوستانەکانی بۆردومان کرد.
میدیای ئێران لەزاری عێراقچی بڵاویکردووەتەوە، “دانوستان لەبەردەستدابوو، ئێمە لەسەر ئەو لێکتێگەیشتنە جنێفمان بەجێهێشت کە لە کۆبوونەوەی داهاتوو، رێککەوتنی کۆتایی ئەنجام بدەین”.
عێراقچی راشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە هەوڵی تێکدانی دیپلۆماسییان دەدا، لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەیان سەرکەوتوو بوون و لە کۆتاییدا ئەوە ترەمپ بوو کە جارێکی دیکە، فەرمانی بۆردومانکردنی مێزی دانوستانی دەرکرد.