سوپای ئێران: 22 درۆنی پێشکەوتووی ئەمریکا و ئیسرائیلمان خستووەتەخوارەوە - وێنەل ئەرشیفی BBC
"10 دانەیان ئەمڕۆ تێکشێنراون"
سوپای ئێران: 22 درۆنی پێشکەوتووی دوژمنمان خستووەتەخوارەوە
964+
شۆڕش قادری
سوپای ئێران رایگەیاند، تا ئێستا 22 درۆنی پێشکەوتووی ئەمریکا و ئیسرائیلیان لەناو خاکی ئێراندا خستووەتەخوارەوە.
سوپای ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ 10 درۆنی پێشکەوتووی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی وەک تاران و ئەسفەهان و رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای ئێران، هەروەها لە ئاسمانی بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ خراونەتەخوارەوە و بەهەموویەوە لە دوێنێوە و لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکان تا ئێستا، 22 درۆن تێکشکێنراون.