تاران بۆردومان كرا
وەزارەتی ناوخۆی ئێران:
“تەماشای تەلەفزیۆنی فەرمی بکەن و باوەڕ بە درۆکان مەکەن”
964+
ژووری هه‌واڵ
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە ئەمە پوختەکەیەتی:
– دوژمنی تاوانبار هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانی شکاندووەو لە کاتی دانوستان جارێکی تر هێرشی کردە سەرمان
– هەموو هەوڵ و توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ پاراستنی ئارامی ئێران
– وەزیری ناوخۆ هەموو پارێزگارەکانی ئاگادارکردووەتەوە بەپێی رێنماییەکانی پێشوو هەڵسوکەوت بکەن و هەموو دام و دەزگاکان بخەنە خزمەتی خەڵک
– ژووری قەیرانەکانمان پێکهێناوە
– داوا لە هاوڵاتیان دەکەین دان بەخۆدا بگرن و هاتوچۆیان بەپێی ئەم بارودۆخە تایبەتە رێک بخەن
– تەنیا تەماشای میدیا فەرمییەکان و تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بکەن و باوەڕ بە واتە وات و درۆ مەکەن
ئه‌م به‌یانییه ئیسرائیل هێرشی مووشه‌كیی كرده سه‌ر تاران و چه‌ند شارێكی دیكه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ئێران و شه‌ڕێكی گه‌وره‌یان ده‌ستپێكردووه.