قەزای بازیان
سلێمانی
پڕۆژەیەكی کارەبا له بازیان جێبەجێ دەكرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لەسەر بودجەی (8%)ی داهاتی کارەبا بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای دوكان، لە سنووری قەزای_بازیان پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێ دەكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24.2.2026 زانیارییه‌كانی بڵاوكرده‌وه و پڕۆژه‌كه به “گرنگ” وه‌سف ده‌كات، كه چەند بڕگەیەك پێكهاتووە، له‌وانه:
-دانانی سێ محەویلەی یاریدەدەر بۆ تۆڕی كارەبای گەڕەكه‌كانی ئاشتی و ئازادی، هه‌روه‌ها گەڕەكێك لە شارۆچكه‌ی ئاڵڵایی.
– دانانی محەویلەی 250 كەی ڤی ئەی بۆ هەردوو بینای كارەبا لە قەزای بازیان.
– بودجەی پرۆژەكە 112 ملیۆن و دووسەد و سی و دوو هەزار دیناره.
– ماوەی جێبەجێ كردن 50 رۆژه و له لایه‌ن كۆمپانیای تیشك جێبه‌جێ ده‌كرێت.