وه‌زیری كشتوكاڵ و شانده‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سڕه پێشوازیكران
مه‌سه‌له‌كه به‌رهه‌می جوتیارانه
وه‌زیری كشتوكاڵی كوردستان گه‌یشته به‌سڕه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی كوردستان بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ تیمێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گه‌یشتنه شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق، بڕیاره له باره‌ی ئالوگۆڕی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی نێوان باشوور و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن.
ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، سه‌ردانی بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر داوای پارێزگای به‌سڕه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی جوتیارانی زوبێر و یه‌كێتیی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی جوتیارانه له عێراق.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سه‌ردانه‌كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و تێیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاره‌كه كۆبوونه‌وه ده‌كرێ و گفتوگۆ له باره‌ی كاری هاوبه‌شی كشتوكاڵی و ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌روبوومی جوتیارانی كوردستان بۆ ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و به پێچه‌وانه‌وه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره باس له كردنه‌وه‌ی بازاڕی نوێ بۆ به‌رهه‌می كشتوكاڵی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌نارده و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می خۆماڵیی جوتیاران بكرێ.
تا ئێستاش جوتیارانی كوردستان كێشه و گرفتی زۆریان له هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق هه‌یه و به‌رده‌وام له بازگه و ده‌روازه‌ی شاره‌كان كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت و ئیجرائاتی جۆراوجۆریان بۆ دێنه پێشه‌وه.