"سیاسەتی ئەمریکا دوای ئەسەد"
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دانیشتنێک بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی سوریا بەڕێوە دەبات
964+
فەرهاد حەسەن
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی سوریا دانیشتنێک بەڕێوەدەبات، کە لەلایەن لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەن سازکراوە و پسپۆڕانی کاروباری سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شارەزایانی ئازادی ئایینی، تێیدا بەشدارن.
دانیشتنەکە بەناونیشانی “سوریا لە یەکتربڕکێدا: ئاڵانگارییەکان بۆ سیاسەتی ئەمریکا دوای ئەسەد” لە کاتژمێر 6:00 ی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
لە نێو ئەو کەسایەتییە پسپۆڕ و شارەزایانەی بەشداری کۆبوونەوەکەن، جەیمس جێفری باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا و ئەندرۆ تابلێر، لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیک، نادین ماینزا، سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئەمریکا بۆ ئازادیی ئایینی نێودەوڵەتی، دکتۆر مارا کارلین، مامۆستای پراکتیک لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز و لە دامەزراوەی بروکینگز.