هەڵەبجە
مێردمنداڵێکی 14 ساڵ بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەڵەبجە، تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە دوو ماتۆڕسکیلی لەناو شاری هەڵەبجە دزیبوو.
پۆلیسى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە،دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد کە ماتۆڕسکیلەکانیان لێ دزراوە، مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لە ئەنجامدا توانرا تۆمەتبارەکە کە مێردمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵە بەناوی (ر. س. ض) و دانیشتووی هەڵەبجەیە، بە بڕیاری دادوەر دەستگیر بکرێت.
دەشڵێن: تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.