لەسەر شەقامى 100 مەترى
کۆبوونەوەى ئاو لە هەولێر ئاستەنگى دروستکردووە
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
بەهۆى کۆبوونەوەى ئاو لەسەر بەشێکى شەقامى 100 مەترى شارى هەولێر، ئاستەنگى هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە.
بەهۆى ئەو بارانەى لە دوانیوەڕۆوە هەولێرى گرتووەتەوە، لە ئێستادا ئاوێکى زۆر لەسەر بەشێکى شەقامى 100 مەترى لە نزیک قوتابخانەى ئەحمەدى خانى، دروستبووە.
پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە رایگەیاند، بەهۆى کۆبوونەوەى ئاوەکە، بەشێک لە شۆفێران وەستاون و ئەوانەشى بە ئاراستەى نەخۆشخانەى رزگارى دەچن، تووشى ئاستەنگى هاتوچۆ بوون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح