بەمزووانە دەخرێتە خزمەت هاوڵاتییان

نەخۆشخانەی چەمچەماڵ دەبێتە خاوەنی ئامێری CT -scan

964+

ژێوار خدر

“دوای هەوڵێکی زۆر”، رەزامەندی کۆتایی بۆ کڕینی ئامێرێکی پێشکەوتووی (CT-scan) بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ وەرگیرا، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی لۆد و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سنوورەکە کە پێشتر بۆ ئەو پشکنینە ناچاربوون سەردانی شارەکانی دیکە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئامێرەکە بە گوژمەی ملیارێک و 250 ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە کڕاوە، خەرجیی کڕینەکەی لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دابین کراوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بخرێتە خزمەت کەرتی تەندروستی ناوچەکەوە.

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، ئاماژەی بەوە کردووە کە دابینکردنی ئەم ئامێرە دوای چەندین داواکاریی فەرمی هاتووە و کارئاسانییەکی گەورە بۆ هاوڵاتییان دەکات.

چەمچەماڵ نەخۆشخانەی منداڵان و کارمەندی دەوێت

چەمچەماڵ نەخۆشخانەی منداڵان و کارمەندی دەوێت