بارەگاى بارزانى:

بارزانى و شەرع بە تەلەفون قسەیان کرد

964+

وریا فەتاح

بارەگاى بارزانى ناوەڕۆکى پەیوەندى تەلەفونى نێوان بارزانى و ئەحمەد شەرعى بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتى:

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 31ی كانوونی دووەمی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە بارودۆخی سووریا و دوایین گۆڕانكارییەكان و ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات و هەنگاوەكانی داهاتوو كرا. هەروەها جەخت لە پێویستیی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كرایەوە و ئەوەش دووپات كرایەوە كە دیالۆگ و لێكتێگەییشتن تەنیا ڕێگەی چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكیەكان بێت.

بارزانى و مەزڵوم عەبدى بە تەلەفۆن قسەیان کرد

بارزانى و مەزڵوم عەبدى بە تەلەفۆن قسەیان کرد