"لە حاڵەتی نەبوونی سەرەی ئەلیکترۆنی"

پارەی مامەڵەی پاسپۆرت لە سلێمانی کەمکرایەوە

964+

شۆڕش قادری

پاسپۆرتی سلێمانی نرخی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مامەڵەی پاسپۆرتی لە حاڵەتی نەبوونی سەرەی ئەلیکترۆنی لە 100 هەزار دینارەوە کەمکردەوە بۆ 50 هەزار دینار.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو خزمەتگوزارییە تەنیا لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان لە ساڵی تازەدا ئەنجام دەدات.

رێکارەکانی پاسپۆرتی سلێمانی بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە خوارەوە؛

1- سەرەی ئەلیکترۆنی (حجزی الکترونی)ت هەبێت.

2- دەبێت سکانی ئەم (QR) بکەیت یاخود لە رێگای وێب سایتی (www.epp.iq) لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە حجزی ئەلیکترۆنی بکەیت تا بارکۆدێکی تایبەت بە خۆت کارا دەبێت.

3- ئەم خزمەتگوزاریە بەردەستە هەتا ئەو کاتەی شوێنی حجز نامێنێ.

4- نرخی تێچووی پاسپۆرت تەنیا (91000) نەوەدو یەک هەزار دینارە ئەگەر سەرەی ئەلیکترۆنی(حجزی الکترۆنی) هەبێت.

5- ئەگەر حجزی ئەلیکترۆنیت نەبێت جگە لە نرخی تێچووی پاسپۆرتەکە دەبێت (50000) پەنجا هەزار بدەیت.

6- واتە کۆی گشتی پارەکە دەبێت بە (141000) سەدو چل و یەک هەزار دینار.

7- تەنیا بە کارتی نیشتمانی رەسەن (اصلی) کاردەکرێت واتە کار بە کارتی نیشتمانی ( کۆپی ) ناکرێ.

8- کار بە ( هیچ دۆکۆمێنتیکی تر) لە هەرێم و عێراق ناکرێت.

9- پێویستە پێش نیوەڕۆ سەردانمان بکەن ، هەتا کات ژمێر (12) دوانزەی نیوەڕۆ مامەڵەی هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

پێشتر هەر هاوڵاتییەک سەرەی ئەلیکترۆنی نەگرتایە، دەبوو جگە لە پارەی مامەڵەی پاسپۆرتەکەی 100 هەزار دیناری دیکەش بدات، بەڵام ئێستا 50 هەزار دینار دەدات.

پاسپۆرتی سلێمانی نایەوێ چەمچەماڵییەکان بکەونە زەحمەت...

پاسپۆرتی سلێمانی نایەوێ چەمچەماڵییەکان بکەونە زەحمەتییەوە