عێراق

سبەی پەرلەمان لە بارەی موچە كۆدەبێتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، سبەی پەرلەمان لە بارەی موچەی موچەخۆران و كێشە ئابوورییەكانی عێراق كۆدەبێتەوە.

كۆبوونەوەكە بە گوێرەی راگەیاندراوەكە سبەی كاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ دەستپێدەكات.

راگەیاندنی پەرلەمان بەرنامەی كاری بڵاوكردووەتەوە و تەنیا ئاماژە بە بابەتی موچە و كێشە داراییەكان كردووە.

لە رۆژانی رابردوو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق كۆمەڵێك بڕیاری لە بارەی كەمكردنەوەی موچە و خەرجییەكان دەركرد، كە ناڕەزایی و كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە.

سبەی پەرلەمان لە بارەی موچە كۆدەبێتەوە

"رۆژی سێشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت"