کوردانی پارچەکانی تر دەگەنە ڕۆژئاوا

کۆبانێ لە ناو گەمارۆدایە

964+

وریا فەتاح

سەرجەم بەرەکانی جەنگ لە کانتۆنی جزیرە و شاری کۆبانێ هێمنییەکی رێژەییان بەخۆوە بینیوە، دوای ئەوەی بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی رێککەوتن کرا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 رۆژی تر، هاوکات ئامادەکارییەکان بۆ “نەفیر عام” و رووبەڕووبوونەوەی تەنگژە مرۆییەکان بەردەوامە.

لە دوێنێ شەممە 24-01-2026ـەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و”حکومەتی کاتی” لەسەر درێژکردنەوەی راگرتنی شەڕ رێککەوتوون، بەپێى میدیاکانى رۆژئاوا تاوەکو ساتێ ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ پێشێلکارییەک تۆمار نەکراوە، بەڵام هەسەدە بە گومانەوە سەیری پابەندبوونی لایەنی بەرانبەر دەکات.

سەرەڕای بێدەنگیی تۆپخانەکان، کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی خنکێنەردایە و  نان، دەرمان و شیری منداڵ لە شارەکەدا زۆر کەم بووەتەوە. کارەبا، ئاو و سووتەمەنی بە تەواوەتی بڕاون، ئەمەش ژیانی مەدەنییەکانی پەکخستووە.

لە کانتۆنی جزیرە، دەیان هەزار خێزانی ئاوارەی شارەکانی (عەفرین، شەهبا، رەققە، تەبقە و دێرەزوور) نیشتەجێن، لیژنە فریاگوزارییەکان هاواری بەپەلە دەکەن، چونکە ژمارەی ئاوارەکان لە توانای دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر زیاترە.

میدیاکانی رۆژئاوا ئاماژە بەوە دەکەن، شەپۆلێکی بەردەوامی کوردانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، لەگەڵ بەشێک لە پەناهەندەکانى کورد لە ئەوروپا، گەیشتوونەتە ناو خاکی رۆژئاوا بۆ پەیوەندیکردن بە “نەفیر عام” و پشتیوانیکردنی قەسەدە و یەپەژە.

لە ناو شار و شارۆچکەکاندا، هاووڵاتیان دەستیان کردووە بە پێکهێنانی “لێژنەی پاراستنی گەڕەکەکان” بۆ چاودێریکردنی ئەمنییەتی ناوخۆیی و رێگریکردن لە هەر دزەکردنێکی شانە نەهێنییەکانی داعش یان گروپە چەکدارەکان لە کاتی ئاگربەستدا.

رێڕەوێکی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکرێتەوە نیو ملیۆن کەس لە خە...

رێڕەوێکی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکرێتەوە نیو ملیۆن کەس لە خەتەردا دەبن