رێگاى زینى وەرتێ بەستویەتى...وێنە: ئەرشیفى 964+
بەفرە و بەستویەتى
بەستەڵەکە؛ خۆتان لە رێگاى زینى وەرتێ مەدەن
964+
وریا فەتاح
جگە لە رێگاى زینى وەرتێ، هەموو رێگا سەرەکییەکانى سنوورى ئیدارەى سۆران پاککراونەتەوە، بەڵام هێشتا ژمارەیەکى زۆرى رێگاى لاوەکى دەستیان لێنەدراوە.
خۆسرەت سادق، بەڕێوەبەرى پاراستن و چاککردنى رێگاوبانى سۆران بە 964ـى وت،”هەر دوێنێ هەموو رێگا سەرەکییەکانمان لە بەفر پاککردەوە، بەڵام رێگا لاوەکییەکان بەشێکیان دەستیان لێنەدراوە”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، لە رێگا سەرەکییەکان تەنیا، رێگاى زینى وەرتێ ماوە کە پاک نەکرابێتەوە، بەنیازن ئەمڕۆ پاکى بکەنەوە.
دەشڵێت: کێشەى پاککردنەوەى رێگا سەرەکییەکانمان نەماوە، مەگەر بەستەڵەک و شەختە هۆکارى پەککەوتنیان بێت.
لەبارەى رێگا لاوەکییەکان و رێگاى گوندەکان، خۆسرەت سادق وتى،”بەپێى پێویست و داواکارى هاوڵاتیان، هەوڵ دەدەین لەماوەى یەک هەفتەدا، تەواوى رێگاکان پاک بکرێنەوە”.