و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رۆژئاوای كوردستان - وێنە: SuliForum
مەترسیی جینۆساید ڕیشەکێش بکەن
ئیلهام ئەحمەد بۆ کوردانی جیهان: چالاکییەکانتان قەڵغان بوو
964+
وریا فەتاح
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر، پەیامێکی دەستخۆشی و بانگەوازێکی ئاراستەی گەلی کورد لە ناوخۆی نیشتمان و رەوەندی کورد لە دەرەوە کرد، جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستە نیشتمانییەکانیان کاریگەریی یەکلاکەرەوەی هەبووە.
ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند، پشتیوانی، دەنگ و چالاکییە سیاسی و میدیاییەکانی کوردانی هەر چوار پارچە و تاراوگە، “قەڵغانێکی راستەقینە” بوون بۆ پاراستنی شکۆی گەل و مسۆگەرکردنی مافی ژیانێکی ئازاد و ئارام.
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە داوا دەکات، کوردان بە هەمان گوڕوتین و بە هێزێکی زیاترەوە لە چالاکییەکانیان بەردەوام بن.
دەشڵێت:ئامانجی ئەم بەردەوامییە “ریشەکێشکردنی مەترسیی جینۆساید و قڕکردنە” کە رووبەڕووی گەلەکەمان بووەتەوە.
ئیلهام ئەحمەد جەختی کردەوە کە ئەم هەڵوێستە بەرپرسیارانەیەی کوردان لەم قۆناغەدا، تاکە رێگەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو مەترسییە گەورانەی کە لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچە کوردییەکان هەیە.