رێگاى سۆران بۆ سیدەکان بە بەفر گیراوە
تا پاک دەکرێتەوە
هاتوچۆى سۆران هۆشدارى دەداتە شۆفێران؛ رێگاى سۆران- سیدەکان بەکارمەهێنن
964+
وریا فەتاح
بەهۆى بارینى بەرفرێکى زۆر، بەشێکى زۆرى رێگاکانى هاتوچۆ لە سنوورى سۆران تووشى ئاستەنگى بوون، بەتایبەت رێگاى سۆران بۆ سیدەکان، داخراوە.
بەپێى ئاگادارییەکى هاتوچۆى سۆران، داوا لە شۆفێران دەکرێت، بەهۆى بەفرەوە ریگاى سۆران بۆ سیدەکان تووشى ئاستەنگى بووە و تا رێگاکە پاک دەکریتەوە بەهیچ شێوەیەک هاتوچۆى پێدا نەکەن.
جگە لەوە رێگاى زینى وەرتێ کە ئیدارەى سۆران بە ئیدارەى راپەڕین دەبەستێتەوە، گیراوە و هاتوچۆى تیدا ناکریت.