زۆربەی رێگە سەرەکییەکان داخراون

بەفر تەواوی ئیدارەی سۆرانی داپۆشیوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

شەپۆلێکی چڕی بەفربارین تەواوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی سپیپۆشبوونی هەر شەش قەزاکە و داخستنی زۆربەی رێگە سەرەکی و لاوەکییەکان، بە جۆرێک لە هیچ شوێنێک کەمتر لە 15 سانتیمەتر بەفر نەباریوە.

ئاکام غەفور پەیامنێری 964 لە ئیدارەی سۆران دەڵێت، رێگەی گەلی عەلی بەگ کە سەرەکیترین رێگەی دەڤەرەکەیە، لەگەڵ رێگەکانی چۆمان، مێرگەسۆر، باڵیسان و سپیلک بەهۆی چڕی بەفربارینەکەوە داخراون و هاتوچۆ تێیاندا مەترسیدار بووە، سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ هەینییە و چاوەڕوان دەکرێت گەشتیارێکی زۆر روو لە ناوچەکە بکەن، بەڵام پێدەچێت بەفرەکە رێگری لە هاتوچۆی گەشتیاران بکات.

دەشڵێت، تیمەکانی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی سۆران لە کاتژمێر 5:00ـی بەیانییەوە سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگەکانن، بەڵام بەردەوامی بەفربارین و کەمیی ئامێرەکان کارەکەیانی قورس کردووە، لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدان رێگەی نێوان سۆران و چۆمان بە کراوەیی بهێڵنەوە، بەڵام لە ناوەندی شارەکانیشدا کێشەی هاتوچۆ دروست بووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەفر؛ رێگا سەرەکییەکانى ئیدارەى سۆرانى داخستووە

بەفر؛ رێگا سەرەکییەکانى ئیدارەى سۆرانى داخستووە