هەسەدە چى دەڵێت:

وەزارەتى بەرگرى سوریا: بۆ 4 رۆژ ئاگربەست راگەیەندرا

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی بەرگریی سووریا بڕیاری راگرتنی تەواوی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای وڵاتەکەی راگەیاند و دەشڵێت: ئەو بریارە دواى ئەوەهات کە گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی سووریا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، لە کاتژمێر 08:00ـی ئەمشەوەوە ئاگربەست لە تەواوی کەرتەکانی شەڕدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی بەیاننامەکە، ئاگربەستەکە بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەوەش وەک پابەندییەک بەو لێکتێگەیشتنە نوێیەی لەنێوان دەوڵەتی سووریا و “قەسەدە” واژۆ کراوە، بە مەبەستی سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان.

هەسەدە چى دەڵێت؟

ئەمە یەکەمجار نییە حکومەتى سووریا دەقى رێککەوتن لەگەڵ هەسەدە بڵاو دەکاتەوە، بەڵام رێککەوتنەکان نەچوونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەم رێککەوتنەش کە وەزارەتى بەرگرى سوریا باسى دەکان، تائێستا هەسەدە هیچ لیدوانێکى فەرمى نەداوە.