زیانی گیانی و ماددیان بەرکەوتووە
لە باشوور و رۆژهەڵاتی کۆبانێ چەند هێرشێکی گرووپەکانی سوریا تێکشکێندران
964+
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەرەبەیانەوە تاوەکو ئێستا لە چەند لایەکەوە لە نزیک کۆبانی هێرش و پەلاماردانی هێزەکانی سەر بە سوپای سوریا تێکشکێندراون بەپێی راگەیەندراوێکی (هەسەدە)ش ئەوانەی هێرشیان کراددوە زیانی گیانی و ماددیان بەرکەوتووە.
بە پێی راگەیەندراوێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆوە، لە نێوان کاتژمێر 3:00 بۆ 6:00ی بەیانی، لە بەرەی سەڕین لە باشووری کۆبانی، دوو هێرشی یەک لە دوای یەک لەلایەن چەکدارانی سەر بە دیمەشقەوە ئەنجامدرا، بەڵام لەلایەنهێزەکانیانەوە بەرپەرچ دراونەتەوە و بووە هۆی لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان و زرێپۆش هەڵگری کارمەندەکانیان و کوژرانی ئەوانەی لەناویاندا بوون.
لە بەرەی ئەبوسەراش هێزەکان (هەسەدە) هێرشیان کردە سەر یەکێک لە ستوونەکانی ئەم گروپانە و ناچاریان کردن پاشەکشە بکەن و هەڵبێن.
لە میحوەری گوندی خان مامەدیش لە باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانی هێرشێکی دیکەی ئەو چەکدارانە پووچەڵکرایەوە، کە دەڵێت “دوژمن زیانێکی زۆری بەرکەوت و ناچار کران بکشێنەوە”.