رۆژنامەیەکی بەریتانی:

“16500 خۆپیشاندەر لە ئێران کوژراون”

964+

شۆڕش قادری

رۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی دەڵێت، 16 هەزار و 500 خۆپیشاندەر لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و 330 هەزار کەسیش برینداربوون.

لەسەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان تائێستا ئامارێکی ورد سەبارەت بە ژمارەی کوژراو و برینداران لەبەردەستدا نییە، بەڵام بەپێی راپۆرتێکی نوێی رۆژنامەی سەندەی تایمز 16 هەزار و 500 خۆپیشاندەر کوژراون و 330 هەزار کەسیش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەی ئەو کەسانە لە رۆژانی 8 و 9ـی ئەم مانگەدا کوژراون و برینداربوون دوای ئەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی لەو وڵاتە پەکخران.

رۆژنامەکە لەزاری پزیشکانی ناوخۆی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە کە پێدەچێت، زیاتر لە هەشت هەزار خۆپیشاندەریش بیناییان لەدەست دابێت.

سەندەی تایمز ئەو جۆرە لە سەرکوتی خۆپیشاندەران و ناڕەزایەتییەکانی، بە خراپترین  و خوێناویترین جۆری سەرکوتی لەماوەی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێران وەسف کردووە.

رۆژی 28.12.2025 خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی گرانی و بێکاری لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە و سەریهەڵدا و دواتر زۆربەی شارەکانی بە ناوچە کوردییەکانیشی گرتەوە، بەوهۆیەشەوە 8ـی ئەم مانگە حکومەتی ئێران، هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی لە وڵاتەکەی پەکخست و تائێستاش ئاسایی نەبووەتەوە.

ئەمریكا داوا لە هاوڵاتیانی خۆی دەكات ئێران جێبهێڵن

ئەمریكا داوا لە هاوڵاتیانی خۆی دەكات ئێران جێبهێڵن

"ئەمریکا لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هێرش دەکاتەسەر ئێران"