"پشوو رابگەیەنن"

شارەزایەکی کەشناسی: پێنجوێن 16 پلە دەچێتە ژێرسفرەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

رۆژی چوارشەممە 21.1.2026، پێشبینی ئەوە دەکرێ لە پێنجوێن پلەکانی گەرما 16 پلە بچنە ژێرسفرەوە، بەوەش کەشەکەی تەواو جیاواز دەبێ و بەست و شەختە روو ئەیات.

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی ئەمشەو بە 964ی وت، بەپێی پێشبینیەکان لە ناو قەزای پێنجوێن بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 21.1.2026، پلەکانی گەرما تاوەکو 16 پلە دەچێتە ژێر سفرەوە.

ئەو وتی، لە ناو قەزای پێنجوێن و گوندەکانی دەوروبەری پێویستە رۆژی چوارشەممە بکرێتە پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن.

ئەوە لە کاتێکدا، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان JCC، ئەمڕۆ شەممە 17.1.2026 رایگەیاندووە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران، لە رۆژی یەکشەممە 18.1.2026، تاوەکو رۆژی سێشەممە 20.1.2026 ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەریی دەبێت.

هەروەها، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا، مەترسی دروستبوونی شەختە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، ناوەندەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئاگاداری سەلامەتیی خۆیان بن.

لە شەختەی بەیانییانەوە بۆ نمەبارانی شەو؛ کەشوهەوا دەگ...

لە شەختەی بەیانییانەوە بۆ نمەبارانی شەو؛ کەشوهەوا دەگۆڕێت