2000 جۆر دەرمان بەرهەمدەهێنێت
زۆرى نەماوە؛ عێراق لە رووى دەرمان و پێداویستى پزیشکى دەچێتە قۆناغى خۆبژێوى
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی تەندروستی عێراق وەرچەرخانێکی گەورە لە کەرتی دەرمان رادەگەیەنێت و ئاشکرای دەکات، کە کارگە ناوخۆییەکان (حکومی و کەرتی تایبەت) گەیشتوونەتە ئاستی بەرهەمهێنانی 2000 بڕگەی دەرمانی و پێداویستی پزیشکی لە ناوخۆی وڵاتدا.
ئامارە سەرەکییەکان:
کۆی گشتی: 2000 جۆر دەرمان و مستلزماتی پزیشکی بەرهەمهێنراون.
دەرمانە بنەڕەتییەکان: 250 جۆر لە لیستە سەرەکییەکانن، کە دەکاتە 40%ـی کۆی ئەو دەرمانە بنەڕەتییانەی وڵات پێویستیەتی.
دەرمانە ئاڵۆزەکان: بەشێک لە بەرهەمەکان دەرمانی پێشکەوتوون بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و بارودۆخە تەندروستییە سەختەکان.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، ئامانجی سەرەکی گەیشتنە بە “خۆبژێوی” لە دەرمانە بنەڕەتییەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردنی دەرەکی.
جەختیشى کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوانە چەند سودێکى هەیە بەتایبەت، بەتایبەت دابینکردنی دەرمان لە کاتی قەیرانەکاندا و کەمکردنەوەی چوونە دەرەوەی دۆلار بۆ کڕینی دەرمان.