14 کەسیش لە خنکان رزگارکراون

ساڵی رابردوو لە دهۆک زیاتر لە 1400 رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە

964+

فەرهاد حەسەن

بەپێی ئامارێکی فەرمی کە بەرگری شارستانی دهۆک بڵاویکردووەتەوە لە ماوەی ساڵی 2025 زیاتر لە هەزار و 400 رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە و 14 هاوڵاتیش لە خنکان رزگارکراون.

ئامارەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی لە دهۆک بڵاوکرایەوە و ئاشکرا کرا کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا هەزار 418 رووداوی جۆراوجۆر لەو شارە روویانداوە و لە بەرگری شارستانی تۆمارکراون.

بەپێی ئامارەکە، 480 لەو رووداوانە رووداوی سووتانی ئاوایی و ئۆتۆمبێل بووە و هەزار و 10 رووداویش سووتانی پووش پەڵاش بووە.

16 هاوڵاتی بە رووداوی جیاواز گیانیان لەدەستداوە کە 10 لەو هاوڵاتیانە بە سووتان بووە و شه‌ش هاوڵاتیش خنکاون.

هه‌شت هاوڵاتی بەهۆی سووتانەوە بریندار بوونە و  14 كه‌سیش لە خنکان رزگارکراون.

بەرگری شارستانی دەڵێت، لەماوەی ساڵی 2025 دا ئەو زەرەر و زیانانەی بەهۆی رووداوەکانەوە بەر هاوڵاتیان کەوتووە بریتی بووە لە شه‌ش ملیار و 591 ملیۆن دینار.

بەرگری شارستانی ئاکرێ 25 خێزانی بەهۆی ئاستەنگەکانی بەف...

بەرگری شارستانی ئاکرێ 25 خێزانی بەهۆی ئاستەنگەکانی بەفرەوە رزگارکرد

ئەمڕۆ زۆرترین کاری بەرگری شارستانی راپەڕین رزگارکردنی...

ئەمڕۆ زۆرترین کاری بەرگری شارستانی راپەڕین رزگارکردنی هاوڵاتیان بووە

بەرگری شارستانی ئاکرێ چەند رنێماییەک بۆ پاراستنی گیان...

بەرگری شارستانی ئاکرێ چەند رنێماییەک بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بڵاودەکاتەوە