"مۆزی سوورکراوە لە کوردستان"

زانکۆی ھەڵەبجە بیرۆکەی خوێندکارەکانی دەکاتە پڕۆژە

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

زانکۆی ھەڵەبجە لە رێگەی پڕۆژەیەکەوە، ھەوڵی دەستخستنی پاڵپشتی ماددی دەدات بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی کە خاوەنی بیرۆکەن، ئەمڕۆش لەو چوارچێوەیەدا ئیڤێنتێکی بۆ ناساندنی ئەو پڕۆژانە سازکرد.

ئاکۆ محەمەد سەرۆکی بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ ھەشت پڕۆژە لە کۆی 18 پڕۆژەی خوێندکارانمان پێشکەش دەکرێت، کە پڕۆژەی پیشەسازی، خزمەتگوزاری، ژینگەیی، و فرۆشتنن، و بە لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئێستای بازاڕ پڕۆژەکان پێشکەشکراون، ئێمەش ھەوڵدەدەین لەڕێی سەرمایەدارانەوە، پاڵپشتی ماددیان بۆ بدۆزینەوە، و بتوانن ھەم خاوەن بیرۆکەکان و ھەمیش چەند ھاوڕێیەکیان بچنە سەرکار”.

کاڵێ جەزا، خوێنکاری قۆناغی چوار و خاوەنی بیرۆکەی “مستەر بەنانە” بە 964ی وت،  “بیرۆکەی ئیشەکەی ئێمە تا ئێستا لە کوردستان نەبووە، و لە مالیزیاوە بیرۆکەکەمان وەرگرتووە، بریتییە لە سوورکردنەوە و ئامادەکردنی مۆزی سەوز بە شێوەی چپس و پێشکەشکردنی لەگەڵ سۆسی تایبەت، کە دەبێتە بەرھەمێکی ناوخۆ و نیازمانە لەڕێی دانانی دوکانێکەوە بەرھەمەکەمان ساخ بکەینەوە، دڵنیاشین لەوەی کە خواستی لەسەر دەبێت و خەڵک حەزی لێدەبێت”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە کافتریای زانکۆی هەڵەبجە بۆردێک بۆ هاوکاریکردنی خوێ...

لە کافتریای زانکۆی هەڵەبجە بۆردێک بۆ هاوکاریکردنی خوێندکارانی دەستکورت دانراوە