بۆمبێکی چێندراو بە حەشدی شەعبیدا تەقیەوە

964+

کاروان ستار – کەرکوک

به‌پێی زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت، بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوری ناحیەی ئامرلی تەقیەوە و سێ کەسیش بونە قوربانی.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 7.3.2023 لە سنوری ناحیەی ئامرلی سەر بەقەزای دوزخورماتوو، بۆمبێکی چێندراو به‌ هێزەکانی حه‌شدی شەعبیدا تەقیوەتەوە، یه‌كێك له‌ قوربانییه‌كانیش قاچی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لەهێزەکانی حەشدی شەعبی زانیاریەکانی تۆڕی 964 پشت راستکردەوە، وتیشی “دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتی دەرچونی دەوریەیه‌کی سەر بە لیوای 63ـی میحوەری باکوری هێزەکانی حەشدی شەعبی لە گوندێکی سنوری ناحیەی ئامرلی سەر بە قەزای دووزخورماتو، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هەمەڕ تەقینەوە، لە ئەنجامدا چەکدارێک کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون، كه‌ یەکێك لە بریندارەکان قاچێکی لەدەستداوە”.

وتیشی “دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی دووزخورماتوو دوو بریندارەکە، رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی کراون”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن