تەم توندە و مەچنە دەرەوەی شار

هاتوچۆی سلێمانی هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە شۆفێران

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی شۆفێران دەکات و هۆشداری دەدات لە شەپۆلێکی تەمومژ کە ئاستی بینینی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی هاتوچۆی سلێمانی، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، تەمێکی چڕ شارەکە و دەوروبەری گرتووەتەوە، ئەمەش مەترسی رووداوی هاتوچۆی زیاد کردووە.

هاتوچۆی سلێمانی پێنج ڕێنمایی گرنگی داوەتە شۆفێران:

خێرایی کەم بکەنەوە: پابەندی یاسا و رێنماییەکان بن و بەسەرخۆیی لێبخوڕن.
لایتەکان داگیرسێنن: گرنگی بە لایتی ئۆتۆمبێلەکانتان بدەن و بەتایبەت “لایتی تەم” بەکاربهێنن.
فوول لایت بەکارمەهێنن: بەهیچ شێوەیەک لایتی بەرز بەکارمەهێنن، چونکە بینین لای شۆفێری بەرانبەر تەڵختر دەکات.
ئۆتۆمبێلی بێ لایت قەدەغەیە: ئەو ئۆتۆمبێلانەی لایتیان ئیش ناکات، نابێت بێنە سەر شەقام.
سەردانی دەرەوەی شار مەکەن: بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت، رێگاکانی دەرەوەی شار بەکارمەهێنن، چونکە لە هەندێک شوێن ئاستی بینین تەنیا بۆ چەند مەترێک کەمبووەتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی جەخت دەکاتەوە کە ئەم رێوشوێنانە تەنیا بۆ پاراستنی گیانی شۆفێران و سەرنشینانە لە رووداوە نەخوازراوەکان.

ئەم دوو رۆژە بەتەماى کردنەوەى مەرزى کێلێ مەبن

ئەم دوو رۆژە بەتەماى کردنەوەى مەرزى کێلێ مەبن