چوارشەممە موچەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت
964+
فەرمان سادق
دوای دواکەوتنی لە وادوی خۆیدا، ىڕیارە رۆژی چوارشەممە 8.3.2023 دەستبە دابەشکردنی موچە بکرێت.
ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت، موچەی مانگی شوباتە.
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو 5ـی مانگان موچەی مانگی پێشخۆی دابەش دەکرد، بەڵام لەم مانگەدا بەهۆی ئەوەی رۆژەکە بووە پشوو، دابەشکردنی موچە دواکەوت.
بڕیار لەبارەی رۆژی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە، لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆببوەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە 964ـی وت، رۆژی چوارشەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات.
ئەو زانیارییە لەکاتێکدایە هێشتا بە فەرمی وەزارەتی دارایی لیستی موچەی بڵاو نەکردۆتەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو لیستەکە بڵاوبکرێتەوە.