ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگردا گرت – وێنە؛ میدیای ئێران
"چوار ملیۆن لیتر سووتەمەنی قاچاخی تێدابووە"
ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگردا گرت
964+
شۆڕش قادری
ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگردا گرت کە بەقسەی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە، چوار ملیۆن لیتر سووتەمەنی قاچاخی تێدا بووە.
میدیای ئێران لەزاری عەباس غوڵامشاهی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بڵاویکردووەتەوە کە هێزەکانیان دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگردا گرتووە کە چوار ملیۆن لیتر سووتەمەنی قاچاخی تێدابووە و بەنیازبووە لە سنوورە ئاوییەکانی ئێران تێپەڕێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارمەندانی ئەو کەشتییە 16 کەس بوون و هیچکامێکیشیان ئێرانی نەبوون.
تا ئێستاش دیاری نییە ئەو کەشتییە هی چ وڵاتێکە و سەرەتای ئەم مانگەش، ئێران کەشتییەکی نەوت هەڵگری دیکەی بە 18 کارمەندەوە لە دەریای عومان دەستبەسەرداگرت.