زیاتر لە 90 مامۆستا زیان بە ماڵەکانیان گەیشتووە

یەكێتی مامۆستایان مامۆستایانی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی چەمچەماڵیان بەسەرکردەوە و هاوکاری کردن

964+

فەرهاد حەسەن

یەكێتی مامۆستایانن کوردستان توێژە زیانلێکەوتووەکەی خۆیان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بەسەرکردەوە کە بەهۆی لافاوەکەی ئەم دواییە زیان بە ماڵ و حاڵیان گەیشتبوو و بەپێی ئامارێکیش ماڵی 90 مامۆستا زیانمەند بوونە.

شاندێكی باڵای یەكێتی مامۆستایانی كوردستان کە لقی كەركوك یاوەریان دەکردن  سەردانی شاری چەمچەماڵ و چەند ناوچەیەكی دیكەیان كرد، ناوی ئەو مامۆستایانەیان کۆکردەوە كە زەرەرمەندی رووداوی لافاوەكەی شاری چەمچەماڵ و تەكیەو شۆرش بوون بەمەبەستی هاوكاری كردنیان.

ئاماژە بەوەکراوە، وەكو قۆناغی یەكەم هاوكاری ماددیان بەسەر 32 مامۆستای ناحیەی شۆرش كە زەرەرمەندی رووداوی لافاوەكە بوونم دابەشکردووە

ماڵی مامۆستا مەحمود مەجید مامۆستا لە قوتابخانەی ئەردەلان بەسەرکرایەوە، كە ماڵەكەی بەهۆی لافاوەكە زیانی زۆری بەركەوتبوو، بۆ ئەم مەبەستە هاوكاریان  پێشکەشکرد بۆ نۆژەنكردنەوەی ماڵەكەی و سەردانی ماڵی مامۆستا كوردستانیشیان کرد كە مامۆستایەكی گرێبەست بوو لەرۆژی لافاوەكە كۆچی دوایی كرد.

بەپێی ئامارێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەهۆی رووداوی لافاوەكەوە ماڵی زیاتر لە 90 مامۆستای ئەم سنوورە زیانی بەركەوتووە، دەشڵێن لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ هاوكاریكردنیان و داواش لە لایەنی پەیوەندیدار دەكەن كە مامۆستایانی زیانلێكەوتوو قەرەبووبكرێنەوە بەشێوەیەكی گونجاو و خێرا.

شاندێكى یەكێتی مامۆستایان بۆ پرسی دەرماڵە و ئیمتیازات...

شاندێكى یەكێتی مامۆستایان بۆ پرسی دەرماڵە و ئیمتیازاتی مامۆستایانى هه‌رێم چوونه‌ته‌ بەغدایە

یەكێتیی مامۆستایان 13 ساڵه‌ نه‌یتوانیوه‌ كۆنگره‌ى ژم...

یەكێتیی مامۆستایان 13 ساڵه‌ نه‌یتوانیوه‌ كۆنگره‌ى ژماره‌ 13ـى ئه‌نجام بدات