پارێزگا رێزی لێنان

ئەوانەی لە هاوین ئاویان بۆ هاوڵاتیانی هەولێر دابین كرد لەبیر نەكران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا، لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە رێزلێنان  پێشكەش بە هەموو ئەو كەسایەتی و لایەن و رێكخراوانە كرل، كە هاوكاری پارێزگای هەولێر بوون لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشێك لە گەڕەكەكانی هەولێر لە هاوینی ئەمساڵ.

پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 22.12.2025 بڵاویكردەوە، رێزلێنان پێشكەش بە هەموو ئەو كەسایەتی و لایەن و ڕێكخراوانە كردا كە هاوكاری پارێزگای هەولێر بوونە لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشێك لە گەڕەكەكان شاری هەولێر لە هاوینی ئەمساڵدا.

ئەو رێكخراو و كەسایەتی و كۆمپانیایانەی خەڵاتكران، بریتیی بوون لە “دەزگای خێرخوازیی بارزانی، كۆمپانیای گەلیاوە، رێكخراوی حاجی ئیدریس سورچی، ڕوانگە، زێرەڤانی و چەند كۆمپانیایەكی دیكە”.

وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەو رێكخراو و كەس و كۆمپانیایانە هاوینی رابردوو هاوشان لەگەڵ پارێزگای هەولێر ئەركی دابینكردنی ئاویان بۆ هاوڵاتیانی چەند گەڕەكێكی هەولێر گرتەئەستۆ، پارێزگاریش باسی ئەوەی كرد، ئەوان نموونەیەكی جوانیان لە شاری هەولێر پێشلان دا و بوونە هاریكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیان.

لەگەڵ ئەوەی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی هەولێر لە هاوینی ئەمساڵ كەوتەكار، بەڵام بەشێك لە گەڕەكەكانی هەولێر كێشەی كەمئاوییان هەبوو، بۆیە لە لایەن چەند رێكخراو و كۆمپانیا و چەند كەسایەتییەكی دەوڵەمەند، ئاو بە تەنكەر بۆ ئەو گەڕەكانە دابین كرا.

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر بەرەو تە...

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر بەرەو تەواو دەچێت