هەر مسقاڵێک نزیکەی 20 هەزار دیناری چووەسەر - وێنە؛ ئەرشیفی 964
مسقاڵێک عەیار 21 لە 900 هەزار دینار نزیکدەبێتەوە
ریکۆردێکی مێژوویی؛ زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست
964+
وریا فەتاح
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە 4,400 دۆلار، ئەم بازدانە گەورەیە کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بەرەو 900 هەزار دینار هەڵکشاوە.
بەپێی پێوەرە جیهانییەکان، یەک ئۆنسە زێڕ یەکسانە بە 31.1 گرام (31 گرام و 100 سەنت)، و لەبەر ئەوەی هەر مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم بە 5 گرام هەژمار دەکرێت، کەواتە یەک ئۆنسە زێڕ دەکاتە 6.22 مسقاڵ.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕ بە چەند دەوەستێت؟
ئەگەر نرخی یەک ئۆنسە (4,400 دۆلار) دابەشی سەر 6.22 مسقاڵ بکەین، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە نزیکەی 707 دۆلار دەوەستێت.
بۆ زانینی نرخی عەیار 21 کە باوترین جۆری زێڕە لە لای هاووڵاتیان، نرخەکە بەم شێوەیە دەبێت:
1. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە دۆلار دەبێتە نێوان 618 بۆ 620 دۆلار.
2. ئەگەر نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بە 141,500 دینار هەژمار بکەین، ئەوا نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بەبێ هەقی دەست “بەر لەوەی بفرۆشرێت بە هاوڵاتی” دەگاتە نزیکەی 878 هەزار دینار.