سەنتەری میترۆ:

“داوا دەكەین حكومەت بە بەرپرسیاریەتیی تەواوی خۆی هەڵسێت”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافى رۆژنامەنووسان ئەمڕۆ راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانی لە بارەی كارەساتی لافاوەكەی چەمچەماڵ و كاركردنی میدیاكان لەسەر بارۆدۆخی شوێنەكە، هەروەها كارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە و كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی مرۆیی چەمچەماڵ بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیاندراوەكە:

سلێمانی، 12ی كانونی یەكەمی 2025: سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، كارەساتی لافاوەكەی چەمچەماڵ و كەلار و ناوچەكانی تری گەرمیان، بۆنەیەك نیین بۆ دەخستنی رقی سیاسی و ململانێی نێوان هێزە سیاسییەكان، دەبێت میدیا جیاوازی بكات لە نێوان هاوپشتی لێقەماوان و بانگەشەی سیاسی و حزبی.

كاری میدیا لەكاتی كارەساتی وەك لافاو، پێدانی زانیاریییە لەسەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای ناوچەكە، رێڕەوەكانی لافاوە و مەترسی سەرهەڵدانەوەی، هۆشیاركردنەوەی كردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسییەكانی هەروەها ئاسانكاری پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و دەزگای رەسمی و رێكخراوە خێرخوازەكان، دەستنیشانكردنی پێداویستییەكانی خەڵكی زیان لێكەوتوو، نەك گوتاری سیاسی بێزاركەرو دووبارەی سەردەمی بانگەشەكانی هەڵبژادن.

سەنتەری میترۆ جەختدەكاتەوە بەكارهێنانی ئەم كارەساتە مرۆییە بۆ قازانجی حزبی یان ئەجیندای سیاسی، تەنیا پێشێلكردنی ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی نییە، بەڵكو بێ بایەخكردنی ئازارەكانی خەڵكی لێقەوماوە كە قوڕو لیتەی لافاوەكە ژیانی گەمارۆ داون، شەرم بكەن.

هەروەها داوا دەكەین حكومەت بە بەرپرسیارێتی تەواوی خۆی هەڵسێت، بە تایبەتیش كە پێشبینی شەپۆلی تری بارانی بەخوڕ دەكرێت، ئێستا كاتی خۆدیزنەوەو  پاساو نییە، كاری موزایەداتی سیاسی نییە، كاتی كاری مەیدانی و هەماهەنگی كاریگەرە، بە تایبەتیش كارەساتەكە دەریخست توێژێكی پەراوێزخراوی بێ ماف چۆن ژیانیان بەسەر بردووە.

سەنتەری میترۆ بەرێزەوە دەڕوانێتە كەمپین و هەوڵی رێكخراوە خێرخوازییەكان بۆ بەهاناوە چوونی لێقەماوان.

سەنتەری میترۆ چاودێریی كارەكانی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی مرۆیی چەمچەماڵ دەكات، كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كۆنترۆڵكردنی قەیران و قەرەبووكردنەوەی دەستنیشانكردنی كەموكوڕییەكان و لێپرسینەوە لە كەمتەرخەمییەكان، پێكهێناوە، داوا لە رۆژنامەنووسان دەكەین وەك سەرچاوەی رەسمی هەمئاهەنگی لەگەڵ بكەن.

قایمقام، سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچە...

قایمقام، سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و سەرۆكی شارەوانی شۆڕش لە پۆستەكانیان نامێنن