سبەی لە باخچە و قوتابخانەکان پشوە

پشووەکەی کەرکوک زانکۆ و فەرمانگەکان ناگرێتەوە

964+

توانا نەقی

پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان، سبەی یەکشەممە دەوامی سەرجەم قوتابخانە و باخچەکانی سوایان راگیران و پشووە.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە واڵی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، پشووەکە لە پێناو سەلامەتی گیانی قوتابیاندایە، بەڵام لە زانکۆ و پەیمانگا و فەرمانگەکان دەوام ئاسایی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پشووەکە بەهۆی بەردەوامی دۆخی کەشوهەوا و شەپۆلی بارانبارین و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران و قوتابیان لە قوتابخانەکانی سەنتەری کەرکوک و قەزا و ناحیە و گوندەکان راگەیەندراوە.

باش بوو پشوو بوو؛ گردێک بەسەر قوتابخانەیەکدا داڕما

باش بوو پشوو بوو؛ گردێک بەسەر قوتابخانەیەکدا داڕما