هەپەگە گیان لەدەستدانی فەرماندە و گەریلایەکی خۆی راگەیاند - وێنە: راگەیاندنی هەپەگە
لە 2021 روویداوە
لە گارە فەرماندە و گەریلایەکی هەپەگە گیانیان لەدەستداوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە”، گیان لەدەستدانی ئەندامی ئەنجومەنی پاژک، کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژا ستار، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار بەفرین نورحەق و گەریلا سەما رۆزای راگەیاند.
کە لە لە 31.12.2024 لە هەرێمی گارەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیادا گیانیان لەدەستداوە.
هەپەگە لە راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بە خۆشەویستی، پێزانین و رێزدارییەوە یادی هەڤاڵانمان، ئەندامی ئەنجومەنی پاژک، کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژا ستار، فەرماندەی ئەکادیمیاکانی ئاپۆلۆ و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار بەفرین نورحەق و میلیتانی هێڵی فیدایی ئاپۆیی سەما ڕۆزا دەکەینەوە.
هەپەگە باسی لەوەکردووە، لە کاتی یادکردنەوەی پێشەنگانی ژنی رەسەن و عەگیدانی چیاکانی کوردستان، کە هەموو ساتێکی ژیانی شۆڕشگێڕییان روویان لە راستیی، دڵییان لە جوانیی، هۆشمەندییان لە رووناکی و کەسایەتییان لە دڵپاکی بوو، جارێکی دیکە بڕیارداری خۆمان لە پێكهێنانی شۆڕشی ژنی ئازاد دووپات دەکەینەوە.
هەپەگە لە کۆتایشدا دەڵێت، لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هەڤاڵان، هەموو ژنانی کورد کە دڵیان بۆ ئەوینی ئازادی لێ دەدات و گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین.