ياریی MMA

مەتین بە مەدالیای زێڕ گەڕایەوە رواندز و شانازی بۆ كوردستان و عێراق نووسییەوە

+964

ئاکام غەفور-سۆران

مەتین پشتیوان گەنجێکی 15 ساڵانی دەڤەری سۆرانە و بەشداریی یاری MMA کرد لەسەر ئاستی ئاسیا و توانی مەدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت، ئەمڕۆش گەڕایەوە كوردستان و پێشوازییەكی گەورەی لێكرا.

مەتین لە پاڵەوانیەتیی ئاسیا لە لوبنان بەشداریی كرد، كە 19 وڵات بە دەیان یاریزان ركابەرییان دەكرد، بەڵام مەتینەكەی خۆمان ئاستێكی باشی پێشكەش كرد و لە كێشی 77 كیلۆگرام، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە، یەکەم جاریشە لە عێراق و کوردستان یاریزانێک بتوانێت مەدالیای زێڕی ئەم یارییە بەدەست بهێنێت.

مەتین پشتیوان، بۆ 964 دەڵێت، هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو کە توانیم بۆ یەکەمجار مەدالیای زێڕ بۆ کوردستان بەدەست بێنم، بە سێ یاری توانیم پلەی یەکەم بەدەست بێنم.

پشتیوان محەمەد، هەم باوکی مەتینە و هەم راهێنەری كوڕەكەیەتی، دەڵێت، زۆر هیلاک بووین و زۆر قورس بوو تا توانیمان ئەو پلەیە بەدەست بێنین، بەڵام ئەوەندە دڵخۆشین ماندووبوونەکەمان بیر نەماوە، ئەمە بۆ کوردستان و عێراق جێگای شانازییە.

باوكی مەتین دەڵێت نیازیان هەبوو ئاڵای كوردستان لە پاڵەوانیەتییەكە بەرزبكەنەوە، بەڵام بەهۆی یاساكانی پاڵەوانیەتییەكە نەیانتوانیوە ئەم كارە بكەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

كوڕە كوردێک لە لوبنان مەدالیای زێڕی ئاسیای بەدەستهێنا

كوڕە كوردێک لە لوبنان مەدالیای زێڕی ئاسیای بەدەستهێنا