دۆخەکە ناجێگیرە
دوو هاوڵاتى لە ناحیەى شۆڕش بە لافاو گیانیان لەدەستدا
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، بەهۆى ئەو لافاوەى لە سنوورى چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە دروستبووە، دوو هاوڵاتى گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرى ناحیەى شۆڕش بە 964ـى وت،”بەداخەوە، بەهۆى ئەو لافاوەى دروستبووە، هاوڵاتییەکى سەروو 70 ساڵ و منداڵێک، گیانیان لەدەستداوە”.
شەریف رەحیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ بۆ 964 پشتڕاستى کردەوە، تەرمى پیاوەکە کە لە دایکبووى 1954ـەوە گەیەندراوە بە نەخۆشخانە.
وتیشى،”بەهۆى ئەوەى لافاو لە زۆربەى گەڕەکەکان دروستبووە، ناتوانین تیمەکانمان و ئۆتۆمبێلەکانى فریاگوزارى بە هاناى هاوڵاتیانەوە ببەین”.
بەپێى ئەو ڤیدیۆیانەى بۆ 964 نێردراون، هاوڵاتیان داواى بەهاناوەچوون لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.
هەریەک لە بیناکانى (قائیمقامییەت، پۆلیس، پاسپۆرت و رۆشنبیرى)، کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە.