نەخۆشخانە؛ تەندروستی جێگیرە

 هاوڵاتیەک لەناوبازاڕی شارەزوور هەورەبروسکە لێدا

964+
بڕوا مەجید – شارەزوور

لە شارەزوور هاوڵاتییەک بە هۆی هەورەبرووسکەوە بریندار بوو و بە پەلە گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەزاکە.

رووداوەکە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 9.12.2025 لەناو بازاڕی سیروانیەکان لە قەزای شارەزوور روویداوە.

ڕەمەزان یوسف، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ، بۆ 964 وتی، کاتژمێر 2:40 خولەک هاوڵاتیەک گەیەندرایە نەخۆشخانە کە لەناو بازاڕی قەزاکە هەورە بروسکە لێیدابووز

گەنجەکە تەمەنی 20ساڵە  هەورەبروسکە بەر لای چەپی جەستەی کەوتوە کارەبایەکەی لەجەستەی دەرنەچوە،

وتیشی “دەستبەجێ تیمەکانمان فریاگوزاری سەرەتایان بۆ ئەنجامداوە، ئێستا تەندروستی جێگیرە و  لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە لە شارەزوور ،تا ئاسایبونەوەی بارودۆخی لە نەخۆشخانەکەمان دەمێنێتەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بەهۆی هەورەبروسکەوە بەشێکی گرنگی وێستگەیەکی کارەبا لە...

بەهۆی هەورەبروسکەوە بەشێکی گرنگی وێستگەیەکی کارەبا لە کۆیە سووتاوە