شارەوانی دەبێت لایبات
باران دارێکی گەورەی لە کۆڵانێکی تەیراوە خستووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بارانبارینی شەوی رابردوو دارێکی بەتەمەن و سەوزی لەناو کۆڵانێکی گەڕەکی تەیراوەی هەولێر خستووە بەلادا و شارەوانی دەبیت لایببات.
یەکێک لە هاوڵاتیانی گەڕەکەکە بۆ 964 وتی، هەر دوێنێ دارەکە کەمێک لاربووەوە بەڵام ئەمڕۆ کە خەبەریان بووەتەوە بەتەواوی کەوتووە و کۆڵانەکەی گرتووە.
وتیشی، هیچ زیانێکی ماددی بەهۆی کەوتنی دارەکەوە نەبووە و شارەوانییان ئاگادار کردووەتەوە کە بێن دارەکە لاببەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی