دیمەنێک لە پرۆژەی ئاوی خاس قەڵادزێ- وێنە: 964+
کۆتایی ساڵە و حسابات دادەخەن
کارەکانی هاوبەشیکردن و ناوگۆڕین لە فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ رادەگیرێن
964+
شۆڕش قادری
بەهۆی نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵ و داخستنی حساباتی دارایی، بەشێک لە کارەکانی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ لە 15ـی ئەم مانگەوە رادەگیرێن، هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە هەر کارێکی هاوبەشیکردن و ناوگۆڕیتان هەیە، لەم هەفتەیەدا جێبەجێی بکەن.
فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی شارەکە دەڵێت، بەهۆی نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵ، لە 15.12.2025ـەوە هەموو کارێکی هاوبەشیکردن و ناوگۆڕین بەهۆی داخرانی حساباتی دارایی دەوەستێت، بۆیە لەو کاتەوە تا کۆتایی ساڵ بۆ ئەو مەبەستانە سەردانی فەرمانگەکە نەکەن.
دوێنێش وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خەرجییەکانی بۆ ساڵی 2025 راگرت و داوای لە فەرمانگە و بەڕێوەبەڕایەتییەکان کرد، هیچ داواکارییەکی خەرجی ئاڕاستەی وەزارەتەکە نەکەن.
پرۆژەی ئاوی قەڵادزێ وەستا و زیانلێکەوتووانی لافاویش 117 شوقەیان وەرگرت