تیمەکان لەوێن

کارەباى راپەڕین چوار گەڕەکى قەڵادزێ ئاگادار دەکاتەوە

964+

وریا فەتاح

تیمەکانى رووناکى بۆ خۆتۆمارکردنى هاوبەشان لە پڕۆژەى رووناکى، ئەمڕۆ لە قەڵادزێ دەبن، لە چوار گەڕەکیش هاوبەشان تۆمار دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کارەباى راپەڕین بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ، تیمەکانى پڕۆژەى رووناکى لە هەریەک لەو گەڕەکانەى قەڵادزێ دەبن(شەهیدان، ئاشتى، کارەبا، مەبەست).

هەفتەى رابردوو بۆ یەکەمجار تیمەکانى رووناکى گەیشتنە لە هەریەک لە گەڕەکەکانى (مامندە، شەهیدان، خانەقا، زانست، ئاشتى، کارەبا، سەرچیا)، و هاوبەشانیان تۆمار کرد.

بڕیارە تا کۆتایى ئەمساڵ، هەریەک لە پارێزگاکانى (هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە)، بچنە ناو کارەباى 24 کاتژمێرى و تا کۆتایى 2026یش، سەرجەمى هەرێمى کوردستان لەناو پڕۆژەکەدا بێت.

پڕۆژەى رووناکى گەیشتە قەڵادزێ

پڕۆژەى رووناکى گەیشتە قەڵادزێ