لە لێژایی هێزی کەمتری دەوێ
بێ کارەبایی حەزەری لای شۆفیری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان دروستکردووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بۆ سێ رۆژە دەچێ، بەهۆیی هێرشی كێڵگەی كۆرمۆر و نەبوونی کارەبا، گرفتی بۆ بەشێک لە شۆفێر و بەکارهێنەرانی ئۆتۆمبێلی بێ کارەبایی دروست کردووە، سەردان و پەیوەندی كۆمەڵایەتی لاواز كردووە، چونكە ئۆتۆمبێلی كارەباییت هەبێت لەبەر شەحنەكەی ناتوانی پێی برۆیت.
ئەمرۆ یەك شەممە 30.11.2025 جەمال هەورامی، کە ماوەیی سێ ساڵە ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەیە بۆ 964 وتی، هەمیشە كە دەچینە دەرەوەی شار حیسابی پاترییەكەی دەكەین وە جاریش هەبووە كە رێگاكەمان درێژتر بووە، بەڵام لێژ بووە كێشەمان نەبووە، چونكە رێگایی لێژ هێزی کەمتری دەوێ.
جەمال هەورامی لەبارەی ماوە و کاتی پڕکردنەوەی دەڵێ، بە كاتژمێریك لە وێستگەكان سەیارەکەنمان فول دەبێت لە شەحن، گەر كارەباش نەبێت بە 32 هەزار دینار لە ستەیشنەکان پڕی دەکەنەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا