ساڵی رابردوو قەبارەی وەبەرهێنان 686 ملیۆن دۆلار بووە
ئەڵمانیا وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بەشداری کۆڕبەندێکی ئابووریی لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە و بەرپرسێکیش دەڵێت، ئەڵمانەکان رێژەی وەبەرهێنان لە کوردستان زیاد دەکەن.
لە کۆڕبەنەدەکەدا جگە لە دەستەی وەبەرهێنان، ژمارەیەک بازرگان و وەبەرهێنی هەرێمی کوردستانیش بەشدار بوون.
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە کۆڕبەندەکەدا رایگەیاند: “ئامانجمانە رێژەی وەبەرهێنانی ئەڵمانیا زیاتر بکەین و هانی کۆمپانیاکانیان دەدەین بێنە هەرێمی کوردستان”.
باسی لەوەش کرد، هەموو کارئاسانییەک بۆ کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەکەن.
بە پێی ئامارەکانی دەستەکە، قەبارەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022دا 686 ملیۆن دۆلار بووە.