لەبن 64 دۆلارە

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین و هاوشێوەى هەفتەى رابردوو هەر بەرەو دابەزینە و لە خوار 63 دۆلار  و شتێکە.

ئەمڕۆ سێشەممە، جارێکى دیکە نرخى نەوت دابەزى و یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 63 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ 0.43 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 59 دۆلار و 0.42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەى نرخی نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین