پێشتر وەرنەگیرابوون

892 خوێندکارى دیکە لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیران

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەرگرتنی 892 خوێندکاری دیکەی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم راگەیاند کە پێشتر بەهۆی کەمی هەڵبژاردنەوە وەرنەگیرابوون.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رایگەیاند: “لەسەر فەرمانی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، و بەمەبەستی پێدانی دەرفەت بەو خوێندکارانەی کە بەهۆی کەمی هەڵبژاردنەوە وەرنەگیرابوون، بڕیاردرا بە وەرگرتنی 860 دەرچووی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) و 32 دەرچووی قوتابخانە پیشەییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026).”

وردەکارییەکان:

کۆی گشتی وەرگیراوان: 892 خوێندکار.
دەرچووانی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی): 860 خوێندکار.
دەرچووانی پیشەیی: 32 خوێندکار.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکرد کە لەمڕۆوە، خوێندکارە وەرگیراوەکان دەتوانن سەردانی بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بۆ ئەنجامدانی رێکارەکانی وەرگرتنیان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

ئەم بڕیارە ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە لە قۆناغی پێشووتری وەرگرتندا بەهۆی پڕکردنەوەی ژمارەیەکی کەمی هەڵبژاردە لە فۆڕمی وەرگرتنی ناوەندی (زانکۆلاین) ناویان دەرنەچووبوو.

ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەنرا

ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەنرا