230 مۆلیدە دەکوژێنێتەوە

لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی رووناکی دەگاتە دەڤەری راپەڕین

964+

وریا فەتاح

دوای ئەوەی وەزارەتی کارەبا پڕۆژەی رووناکی بۆ پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە راگەیاند و دواتریش هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆرانی گرتەوە، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەیاندنی پڕۆژەکە بە دەڤەری راپەڕین.

کارەباى راپەڕین بڵاوى کردەوە، ئەم هەنگاوانەی وەزارەتی کارەبا وایکرد کە هاوبەشانی کارەبا لە دەڤەری راپەڕین پرسیاری ئەوە بکەن “کەی پڕۆژەی رووناکی دەگاتە ناوچەکەیان؟، وەڵامى کارەباى راپەڕینیش ئەوەیە”لە ئایندەیەکى زۆر نزیکدا هاوبەشانى کارەبا لە سنوورى راپەڕین سودمەند دەبن لە پڕۆژەى رووناکى”.

روونیشى کردووەتەوە کە بە گەیشتنى پڕۆژەى رووناکى، نزیکەى 110 هەزار هاوبەش لێى سودمەند دەبن و نزیکەى 230 مۆلیدەى ئەهلیش دەکوژێندرێنەوە.

راپەڕین خۆی بۆ پڕۆژەی رووناکی ئامادە دەکات

راپەڕین خۆی بۆ پڕۆژەی رووناکی ئامادە دەکات