"حكومه‌ت ناتونێت نرخ دابنێت"
بۆرسه‌ى خانوبه‌رە له هه‌ولێر بۆ دانانى نرخ پشت به خزمه‌تگوزارییه‌كانى حكومه‌ت ده‌به‌ستێت
964+
عه‌بدولعه‌زیز خاڵند – هه‌ولێر
له هه‌ولێر بۆرسه‌یه‌كى تایبه‌ت به خانوبه‌ره و زه‌وى هه‌یه، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى بۆ دانانى نرخ پشت به‌و خزمه‌تگوزارییانه ده‌به‌ستن كه كه حكومه‌ت بۆ شوێنه‌كان دابین ده‌كات، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ده‌ڵێت “حكومه‌ت ناتوانێت نرخ دیاری بكات”.
نیاز چاوشین، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى بۆرسه‌ى هه‌ولێر به 964ـى وت، هه‌ر شوێنێك خزمه‌تگوزارى حكومه‌تى بۆ نه‌چووبێت ناتوانن وه‌كو پێویست نرخ بۆ زه‌وی یان خانوبه‌ره‌كه‌ى دابنێن، ئه‌گه‌ر داش بنێن نرخه‌كه‌ى كه‌م ده‌بێت.
وتیشی “ئه‌و وێنانه‌ى خزمه‌تگوزاریان هه‌یه نرخه‌كه‌یان به‌رز داده‌ندرێت”.
ئاماژه‌ى به ئه‌و زه‌ویانه كرد كه تكه‌وتوونه‌ته به‌شه ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌ى شه‌قامى 150 مه‌تری ، كه ئه‌كگه‌ر كارى شه‌قامه‌كه ته‌واو بكرێت نرخه‌كه‌ى دوو ئه‌وه‌نده‌ى نرخی ئێسنتاى ده‌بێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن