هاوڵاتیان گلەییان کردووە

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر: هەڵپاچینی درەختەکان بەئەنقەست نییە

964+

شۆڕش قادری

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، هەڵپاچینی لق و پۆی درەختەکان بەدەستی ئەنقەست نییە و بۆ رێگریکردن کە بڕینی کارەبا ئەو کارە دەکەن.

دار و درەختی شەقامەکانی هەولێر هەڵدەپاچرێن

دار و درەختی شەقامەکانی هەولێر هەڵدەپاچرێن

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “ماوەی 10 رۆژە تیـمەکانمان لەگەڵ بـەڕێوەبـەرایەتی دابـەشکـردنی کـارەبای هـەولێر 2+1 لەژێرچاودێری سەرۆکی شارەوانی و تیمـەکانی پڕۆژەی رووناکی، هەڵمەتی دەستپێکردنی چاکسازی لە تـۆڕی کارەبایان دەستپێکردووە، لـەڕێی جـیاکردنـەوەی لـق و پۆپـی ئەو دارانەی کە لەگـەڵ تـۆڕی کارەبــادا تێـکەڵبـوونـە و دەبنەهـۆی پـچڕانی کـارەبا.

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوڵاتیان گلەیی دەکەن و وادەزانن کە بڕین و هەڵپاچینی دارەکان بەدەستی ئەنقەستە و وێنە و ڤیدیۆکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکەنەوە.

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، “رای گشـتی ئاگـادار دەکـەینـەوە سەر لەبـەری ئـەو هـەواڵــە رەتدەکەینەوە، ئەمە تەنیا  بۆ بەرژەوەندی گشتییە و تیمەکانمان بە هەمـاهەنگی ئـەم چـالاکـییەی لەگەڵ وەزارەتی کـارەبا و تیمەکانی پـڕۆژەی روونـاکی ئەنجامداوە”.

دووپاتیشیکردووەتەوە، ئەو هەڵمەتە بۆ مـاوەی مانگێک لە شاری هەولێر بەردەوام دەبـێت و سوودی بـۆ کـەمـکـردنی پـچـڕانی کـارەبـا دەبـێـت کـە بـەهــۆی تێـکهەڵکـێشانی لـقی دارەکان و کێبـڵەکـانی کارەبـا روودەدات.

"درەختەکان هەڵمەپاچن دەنا سزا دەدرێن"

"هەڵپاچینی درەختەکان لەم وەرزەدا دەبێتەهۆی وشکبوون و نەخۆشکەوتنیان"