دیمەنی ئەو گەریلایانەی کشاونەوە بۆ قەندیل - وێنە: ANF
دووەم هەنگاوی کردارییە
گروپێكی گەریلا لە سنووری توركیاوە كشانەوە بۆ قەندیل
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی دەڵێ، “لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی رێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـیە‌مین پەکەکە، هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی بۆ قۆناغی دووەمی پرۆسەکە نرا و بەشێکی هێزەکانمان لە سنووری تورکیاوە کشاندەوە”.
لە بەیاننامەکەدا کە لە چوارچێوەی تەەڤگەری ئازادی بڵاوکراوەتەوە کە پێکهاتەی مانیفێستی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیکە و لە دوای هەڵوەشانەوەی پەکەکە بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی پێکهێنراوە، بڵاوکراوەتەوە.
تەڤگەرەکە دەڵێ، پێویستە یاسای راگوزەری تایبەت بە پەکەکە به بنچینه وه‌ربگیردرێت و بۆ به‌شداریكردن له سیاسه‌تی دیموكراتییانه‌ش ده‌ستبه‌جێ یاساكانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتیک ده‌ربكرێن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، هەنگاوێکی دیکەی مێژووییە لە چوارچێوەی بانگەوازی 27ـی شوباتی عەبدوڵا ئۆجالان و بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا لە قەندیل، بەیاننامەی هەنگاوە مێژووییەکە لەلایەن سەبری ئۆك ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە و هەروەها بێژین دەرسیم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هەرێمی یەژاستاری سەرحەد، دەڤرین پالو فەرماندەی فەرمانداری هەپەگە بە بەشداری 25 گەریلا خوێندرایەوە.
ئەوە هاوتایە لەگەڵ ئەوەی، رۆژی 11ـی تەممووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گرووپێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” لە ئەشکەوتی جاسەنەی سەر بە ناوچەی سوورداشی قەزای دوکان کە ژمارەیان 30 کەس، وەک نیازپاکیی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا چەکانیان دانا و سووتاندیان.
دەقی بەیاننامەکە بەمشێوەیەیە:
“بۆ ڕای گشتیی
دوای گه‌یشتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاستی مه‌ترسی زۆر جدی له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورد و توركیا، ساڵی ڕابردوو له‌سه‌ر بانگه‌وازییه‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی مەهەپە ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی و پاشان ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان پرۆسه‌یه‌ك ده‌ستی پێكرد و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كه به بانگه‌وازی “ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک”ـی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له 27ـی شووباتی 2025ـدا به ناسنامه‌ی خۆی گه‌یشت، به قۆناخێكی تا دواڕاده گرنگ و هه‌ستیاردا ده‌گوزه‌رێت.
ئێمه‌ی لایه‌نی كورد له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا له‌سه‌ر بنچینه‌ی بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک هه‌نگاوی گه‌وره‌ی مێژووییمان نا. دوابه‌دوای بانگه‌وازییه‌كه و له ڕۆژی 1ـی ئاداردا به ئامانجی به‌رقه‌راركردنی زه‌مینه‌یه‌كی ئارام و ئاسووده بۆ گفتوگۆكردن ئاگربه‌ستمان ڕاگه‌یاند. ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان به ڕێبازی گونجاو ئاراسته‌ی نیشاندا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش پەکەکە له ڕۆژانی5-7ـی ئایاردا، 12ـیە‌مین كۆنگره‌ی خۆی سازدا و بڕیارماندا به كۆتاییهێنان به هه‌بوونی ڕێكخراوه‌یی پەکەکە و ستراتیژییه‌تی تێكۆشانی چه‌كداری و ئه‌و بڕیاره‌شمان له‌سه‌ر زیاد كرد كه ته‌نیا به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆیانه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌توانرێت پراكتیزه بكرێن. دوای دوو مانگ و له 11ـی ته‌مووزدا، دوای بانگه‌وازی به‌دیمه‌نی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان گرووپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک کە له 30 كه‌س پێكهاتبوو و به پێشه‌نگایه‌تی هاوسه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کەجەکە به‌سێ هۆزات، له مه‌راسیمێكدا چه‌كه‌كانیان سووتاند و به ڕوونی و كرداریی هه‌ڵوێست و به بڕیارداریمانەوە له كۆتاییهێنان به تێكۆشانی چه‌كداری سه‌لماند.
ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییانه‌ی لایه‌نی كورد كه به پێشه‌نگایه‌تی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و پەکەکە ئه‌نجامی دان، كاریگه‌رییه‌كی قوڵی له كه‌شوهه‌وای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا كرد و گیان و ئیراده‌یه‌كی نوێی له بواری ئاشتی و دیموكراتیزه‌بووندا خسته‌ڕوو. ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه و فیداكارانه‌یه‌ی كورد كه هه‌میشه لایه‌نگری ئاشتی و دیموكراسی و ئازادیی بووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیاش پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته ناته‌واوه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به ئامانجی وه‌لاوه‌نانی هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییه سه‌ختانه‌ی به‌رۆكی كورد و توركیای گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بناخه‌ی ژیانی ئازادی، دیموكراتیک و برایه‌تی سه‌ده‌ی داهاتوو دابنرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی به قۆناخی دووه‌م بگه‌یه‌ندرێت، له هه‌وڵی هه‌نگاوی نوێی كردارییدایه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 و به ده‌ستووری ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێكداداندان و زه‌مینه له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو. كشانه‌وه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت و به‌شێك له‌و گرووپانه‌ی گه‌یشتوون به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ئێستاكه لێره ئاماده‌ن و به‌شدارن له‌م کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا. هاوكات له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانیشدا كه ئه‌گه‌ری پێكدانان و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراویان له‌سه‌ره، ڕێوشوێنی هاوشێوه و سازه‌ندانه گیراونه‌ته‌به‌ر.
بێگومان پراكتیك ده‌بێته نیشانده‌ری ئاستی كاریگه‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه كردارییانه‌شمان جارێكی تر به‌بڕیاربوون و هه‌ڵوێستی ڕوونمان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ده‌سه‌لمێنێت.
زۆر ڕوون و ئاشكرایه كه ئێمه پابه‌ندین به بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـوە و به‌بڕیاریشین له جێبه‌جێكردنی دا. به‌ڵام بۆ جێبه‌جێكردنییان پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هه‌نگاوه یاسایی و سیاسییانه‌ی پرۆسه‌كه بنرێن كه مه‌رجی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12ـی پەکەکە بوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته یاسای ڕاگوزەری تایبه‌ت به پەکەکە به بنچینه وه‌ربگیردرێت و بۆ به‌شداریكردن له سیاسه‌تی دیموكراتییانه‌ش ده‌ستبه‌جێ یاساكانی په‌یوه‌ست به ئازادی پێویست و ئه‌نتیگراسیۆنی دیموكراتی ده‌ربكرێن.
بانگه‌وازییه‌كه‌مان بۆ تێكڕای گه‌له‌كه‌مانه به‌تایبه‌تیش ژنان و گه‌نجان. ڕۆژ؛ ڕۆژی چاوه‌ڕوانیكردن نییه، ڕۆژی تێكۆشانی ڕێكخراوه‌ییه بۆ به‌دیهێنانی ژیانی ئازادی و دیموكراسی. هه‌ر بۆیه هه‌ر كه‌سێك خۆی له‌م ژیانه‌دا ده‌بینێته‌وه پێویسته له ئاستی هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ریدا بۆ سه‌ركه‌وتنی “پرۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی” تێبكۆشێت.
مانیفێستی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیک مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.
26.10.2025
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی