"گۆشەگیری هەڵبژاردووە"

حەسەن غەفور: دوورکەوتنەوەی زیاد ئەسعەد بۆشایی دروست نەکردووە

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

حەسەن غەفور گۆرانی بۆ شێرە کوڕانی یانەی هەولێر دەڵێت، 6 ساڵیشە زیاد ئەسعەدی نەدیوە و لە گەرمەی قسەوباسیش ئاوی خێر و رووناکی خەریبوو ئاوەشێنیان بکات.

سبەینێ هەولێر لە یاریگای خۆی رووبەڕووی شورتە دەبێتەوە، حەسەن غەفوریش دوای 20 ساڵ وەستان بە گۆرانییەک بۆ یانەی هەولێر بە ناونیشانی “شێرە کوڕانی هەولێر” دەگەڕێتەوە و دەڵێت، لە خوا داواکارم سەرکەوتن بەدەستبێنن، هەرچی بتوانم بۆیان دەکەم.

لەگەڵ ئەم قسانە هەواڵی تەندروستی زیاد ئەسعەدمان پرسی و وتی، تەندروستی باشە و دواجار کە دیم 2019 بوو، پەیوەندیمان هەیە، بەڵام نامەوێت گۆشەگیری تێکبدەم.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح