له گه‌ڕه‌كێكی ناحیه‌ى حاجیاوا
له‌ماڵه‌وه گۆشتى به‌ستووى كردووه‌ته قیمه و له بازاڕ ساغى كردووه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گۆشتفرۆشێك له رانیه فێرى ئه‌وه‌بوبوو له‌ناو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا گۆشتى به‌ستووى ده‌كرده قیمه و به‌سه‌ر خواردنگه‌كاندا ساغى ده‌كرده‌وه، ئه‌مه لیژنه‌كانى قایمقامییه‌ت پێیان زانى و ده‌ستیان به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌ى دا گرت و كابراشیان ده‌ستگیر كرد.
ئه‌وه‌ى روویداوه ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی حاجیاواى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بووه.
قایمقامیه‌تی قه‌زای رانیه ده‌ڵێت، له سه‌ر بنه‌مای زانیاری پێشوه‌خته‌ی به‌شی ئابوری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای رانیه له به‌دواداچونێكدا له‌م گه‌ڕه‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ر 11 پارچه گۆشتی به‌ستوو داگرتووه كه بڕه‌كه‌ی 65 كیلۆگرام بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌م هاوڵاتیه بێ بوونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی و كارتی ته‌ندروستی، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌م گۆشته‌ی ده‌كرد به‌قیمه و به‌سه‌ر خواردنگه‌كاندا ساغی ده‌كرده‌وه كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كانه.
جه‌ختى كردووه‌ته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌پێدراو نیه بێ مۆڵه‌ت و نه‌بونی مه‌رجی ته‌ندروستی و نه‌بونی هیچ ناونیشانێك و به‌شێوه‌ی نایاسایی و دوور له‌چاوی لیژنه‌كان و نه‌بونی كامێرا كار بكات، چونكه ئه‌م شێوازی كاركردنه رێگه‌خۆشكه‌ره بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست خۆراك ئاماده بكرێت و بچێته ناوبازار و شوێنه گشتیه‌كانه‌وه.
باسی ئه‌وه‌شی كردووه، كه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌م هاوڵاتییه ده‌گیرێته‌به‌ر و به‌پێی رێنماییه‌كان ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
" 60 تۆن گۆشته به‌سه‌رچووه‌كه بده‌نه سه‌گه‌كانى شه‌ڵته‌رى سلێمانى"